گەمارۆی سەر دەوا و دەرمان ، غەدری دوو ئەوەندە لە قوربانیانی کارەساتی کیمیایی سەردەشت
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران له نووسینگەی نه ته وه یه کگرتووه کان له ژنێڤ سزا دژه مرۆییەکانی ئەمریکا له بواری ڕەوا و دەرمانی بە ستەمی دوو ئەوەندە دەرحەق بە قوربانیانی کیمیابارانەکەی سەردەشت زانی .
ڕێکەوتی ٢٨ی ژوئەنی 1987، ڕژێمی بەعسی ئێراق چوار شوێنی قەرەباڵغی شاری سەردەشتی بە بۆمبی کیمیایی بۆردومان کرد و لەم هێرشەدا ١١٩ کەس لە خەڵکی مەدەنی دانیشتووی ئەم شارە شەهید بوون و زیاتر لە هەشت هەزار کەس بەر گازی ژەهراوی کەوتن .
لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ڕۆژی شەممە، کۆبوونەوەی پسپۆڕیی ڕوونکردنەوە سەبارەت بە لایەنەکانی مافی مرۆڤ لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕی داسەپاوی عێراق بە دژی ئێران لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو.
لەم دیدارەدا وێڕای ڕێزگرتن لە شەهیدانی کیمیایی و بەرکەوتەکانی شاری سەردەشت، ئیسماعیل بەقایی ھامانە، باڵوێزی ئێران و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، گەمارۆ نامرۆڤانەکانی ئەمریکای لە بواری پزیشکی و چارەسەری بەرامبەر بە قوربانیانی کارەساتی سەردەشت بە ستەمی دوو هێندە وەسف کرد ووتی: ئەمریکا وچەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی لەوان ئەڵمانیا وهۆڵەندا ڕۆڵێکی حاشا هەڵنەگریان هەبوو لە تەیارکردنی ڕژێمی سەدام بە چەکی کیمیایی.