سەردانی ئەردۆغان بۆ تاران ، تەوەری وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران
تهمووز 17, 2022 03:35 Asia/Tehran
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەردانی بەرپرسانی تورکیایان بۆ ئێران تاوتوێ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان هاوشانە ئێرانییەکەی ئەنجام داوە.
لە پێوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەردانی بەرپرسانی باڵای تورکیا لە تاران تاوتوێ کرا.
شایانی باسە بڕیارە سبەی دوشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی تاران بکات.
ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیایە بۆ تاران. پێش ئهمهش ههندێک له میدیاکان ئهگهری تاوتوێ کردنی پرسی سووریایان له تاران ڕاگەیاندبوو.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ٢٧ی حوزەیران سەردانی تورکیای کرد.