ڕێپێوانی خەڵک لە سەرانسەری ئێران بۆ ئیدانەکردنی تاوانی تیرۆریستیی شیراز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412396-ڕێپێوانی_خەڵک_لە_سەرانسەری_ئێران_بۆ_ئیدانەکردنی_تاوانی_تیرۆریستیی_شیراز
خەڵکی ئێران دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی بە لە ڕێپێوانێک دا، تاوانی تیرۆریستیی مەزارگەی پیرۆزی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع)یان شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2022 12:34 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی خەڵک لە سەرانسەری ئێران بۆ ئیدانەکردنی تاوانی تیرۆریستیی شیراز

خەڵکی ئێران دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی بە لە ڕێپێوانێک دا، تاوانی تیرۆریستیی مەزارگەی پیرۆزی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع)یان شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆ دوای نوێژی هەینی لە تاران و لە هەمان کاتدا لە سەرتاسەری وڵات بەڕێوە چوو.

لەم ڕێپێوانانەدا خەڵک وێڕای هاوسۆزی دەربڕین بۆ بنەماڵەی شەهیدانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی مەزارگەی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع) ڕق و بێزاریی خۆشیان لە دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی نیشان دا.

هاوکات لەگەڵ ڕێپێوانی ئیدانەکردنی تاوانە ترسناکەکەی مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا(ع)، ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید سەردار «ئەمیرکەمەندی» و شەهیدی نوخبە «سەیید فەرید مەعسوومی»ش دوای نوێژی هەینی لە تاران بەڕێوەچوو.

ئەنجوومەنی هەماهەنگیی بانگەوازی ئیسلامی لە بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی ئەمڕۆدا وێڕای ئیدانە کردنی ڕووداوە تێرۆریستییەکەی شاچراغ (ع) ڕایگەیاند: تاوانباری سەرەکیی ئەو تاوانانە حکومەتی موستەکبیرو ڕوولە ڕووخانی ئەمەریکا و ڕژێمی نەگریسی زایۆنی و دەستەڵاتدارە دەستنیاکانی ناوچەی ئیستیکباریی سێ کوچکەی (عیبری-عەرەبی و ڕۆژئاوا)یەو بە دڵنیاییەوە ئەو دەستەڵاتدارە ملھوڕو تاوانبارانە، بە تایبەت دەستەڵاتدارە دیارەکانی ناوچەکە، باجی تاوانە قورسەکانیان دەدەن.