وەزیری نێوخۆی ئێران: چەند هۆکارێکی تەقینەوە تیرۆریستیەکەی کرمان دەستبەسەر کراون
وەزیری نێوخۆی ئێران ڕایگەیاند کە چەند کەسێکیان دەستبەسەر کردوون کە دەستیان هەبوە لە کردەوە تیرۆریستیەکەی کرمان دا.
ئەحمەد وەحیدی سەبارەت بە لێکۆڵینەوە بۆ ناسینی هۆکارانی کردەوە تیرۆریستیەکەی کرمان ڕایگەیاند کە بەهۆی لێهاتوویی سرویسە ئیتلاعاتیەکانی وڵاتەوە، سەرەداوی زۆرباش وەدەست هاتن و چەند کەسێک کە ڕۆڵیان هەبوە لەو کردەوەدا گیراون کە زانیاری ورد لەو پەیوەندیەدا لەلایەن دام و دەزگا ئیتلاعاتیەکانەوە بەزوویی ڕادەگەیەندرێ.
وەزیری نێوخۆی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێستا هەمووشتێک لە کۆنتڕۆلی دەزگا ئیتلاعاتیەکان دایە وتیشی بەخێرایی بەربەرەکانی دەکرێ لەگەڵ رەوتە تیرۆریستیەکانی سەربە ڕژیمە تیرۆریست پەروەرەکان.
جێگری ئاسایشی - سیاسی وەزیری نێوخۆش ڕایگەیاند کە لە ڕوداوە تیرۆریستیەکەی کرمان دا سەربازانی ونی ئیمامی زەمان لە پێنج پارێزگەو شار چەند کەسیان دەستبەسەر کردون کە پەیوەندیان بەو ڕوداوەوە هەیە.
لەئاکامی ئەو کردەوە ڕەشەکوژیەدا هەشتاو نۆ کەس شەهید بوون.