رەئیسی : سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرەڤانی لە ستەملێکراوانە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: سیاسەتی ئێران، بەرەڤانی لە ستەملێکراوان و گوڕاندن بەسەر زاڵمانە.
سەیید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ بەئامادەبوون لە نێۆ ئاپۆرەی جەماوەری زەنجان وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانە ترۆریستییەکەی گوڵزاری شەهیدانی کرمان و بەئاماژە بەوەی کە سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرەڤانی لە مەزلومانی عالەم و گوڕاندن بەسەر ستەمکاران و ملهوڕان دایە، وتی: سەرباری پیلانگێڕیی دوژمنان لەبوارە جیاجیاکان، گەلی ئێران لەسەر پێی خۆی وێستاوەو سەرکەوتوویە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدرێژەی قسەکانیدا بەئاماژە بە پێشکەوتنەکانی ئێران لەبواری زانست و تەکنۆلۆژیا وتی: گەلی ئێران سەرباری گەمارۆ وبایکۆت و دوژمنییەکان، هەنگاوی بەرزی ناو پێشانی جیهانی دا بەپشت بەستن بە بەها خوداییەکان دەتوانێ ببێ بە وڵاتێکی پێشکەوتوو و خاوەن تەکنۆلۆژیا، و ئەمڕۆکە، ئێران وەها وڵاتێکە لەئاستی جیهاندا.
رەئیسی بەپێداگری لەسەر کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانەی ئێران لە وزەی ناڤۆکی، وتی: دوژمن وایدەزانی بەترۆری زانستوەران دەتوانێ پیشەسازییە ناڤۆکییەکانی وڵات بوەستێنێ بەڵام نەیتوانی.