زۆربوونی ٨١%ی بایەخی هەناردەی خۆراسانی باشوور بۆ دەرەوەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425595-زۆربوونی_٨١_ی_بایەخی_هەناردەی_خۆراسانی_باشوور_بۆ_دەرەوەی_ئێران
هەناردەی کەل و پەل لە گومرکات و بازاڕچە سەرسنوورییەکانی خۆراسانی باشوور، لە ڕۆژهەڵاتی ئێران، سەرباری بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا، لە ماوەی یازدە مانگی رابردوودا و لە چاو هەر ئەو ماوەیەی ساڵی ڕابردوو، لەباری بایەخەوە سەدی هەشتا و یەک زیادی کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 04, 2024 04:00 Asia/Tehran

هەناردەی کەل و پەل لە گومرکات و بازاڕچە سەرسنوورییەکانی خۆراسانی باشوور، لە ڕۆژهەڵاتی ئێران، سەرباری بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا، لە ماوەی یازدە مانگی رابردوودا و لە چاو هەر ئەو ماوەیەی ساڵی ڕابردوو، لەباری بایەخەوە سەدی هەشتا و یەک زیادی کردووە.

"محەممەد کوهگەرد" بە ئاماژە بەوەی کەل و  پەلی بەرهەمی ئەم پارێزگایە بۆ وڵاتانی عێراق، ئەرمەنستان، پاکستان، کازاخستان، تورکەمەنستان و ئەفغانستان نێردراوە، وتیشی: چیمەنتۆ، ڕۆنی سووتەمەنی دڵۆپێندراو، تەڕەکاڵ، کاشی و سرامیک، شت و مەکی پلاستیکی  و خوێی خواردن لەو کەل و پەلانەیە کە لە گومرکی خۆراسانی باشوورەوە لەم ماوەیەدا هەناردە کراون.

لە ساڵانی ڕابردوودا هەناردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سنووردار ببوو بە نەوت و گاز و هەندێ شت و مەکی تایبەت، بەڵام لە ساڵانی ئەمدواییەدا و سەرباری بایکۆتە نایاساییەکانی ڕۆژاواییەکان کە بەهۆی لێهاتوویی و چالاکیی کۆمپانیا زانستبنەچەکان کران بە هەل و دەرفەتی گەشانەوە، ئێستاکە بازاڕی هەناردەی کەل و پەلی ئێرانی لە ئاستی جیهاندا گەلێک فرەچەشن و ڕەنگامەیە و کوالیتییان لە ئاستی بەرهەمەکانی وڵاتانی بیانیدایە.