کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە گەرووی هورموز ئاگری تێبەربوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447994-کەشتییەکی_نەوتهەڵگری_سەرپێچیکار_لە_گەرووی_هورموز_ئاگری_تێبەربوو
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموز بەهۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی ئاگری تێبەربوو.
(last modified 2026-11-07T15:29:36+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2026 16:56 Asia/Tehran
  • کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە گەرووی هورموز ئاگری تێبەربوو

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموز بەهۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی ئاگری تێبەربوو.

 

هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەم ئەم کەشتییە نەوتهەڵگەرە سەرپێچیکارە لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموزدا بەبێ‌ئاوڕدانەوە لە هۆشدارییە هەمیشەییەکان لە ناوچەی قەدەغەکراودا تێدەپەڕی و سیستەمەکانی ترانزێت و ڕاداری خۆی کوژاندبووەوە، بەهۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی ئاگری تێبەربوو و وەستێندرا.  ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش جەختی کردەوە، ئەمە چارەنووسی هەموو ئەو کەشتی و گەمییە سەرکێش و سەرپێچیکارانەیە کە بێ‌بایەخدان بە هۆشدارییەکان بە ناوچە قەدەغەکراو و نایاساییەکاندا تێدەپەڕن.