سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا گەیشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430159-سکرتێری_ئەنجومەنی_ئاسایشی_ڕووسیا_گەیشتە_تاران
سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ئەمڕۆ لە سەفەرێکی کاری بەرنامە بۆکراودا بە ئامانجی لێکدانەوی پێوەندییەکانی دوولایەنە و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، گەیشتە تاران .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 06, 2024 04:15 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ئەمڕۆ لە سەفەرێکی کاری بەرنامە بۆکراودا بە ئامانجی لێکدانەوی پێوەندییەکانی دوولایەنە و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، گەیشتە تاران .

سێرگێئی شۆڤیگۆ  لە تاران لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدییان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی  و سەرلەشکری پاسدار محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتووێژ دەکات .

میدیایەکی ڕووسی ڕایگەیاند  شۆڤیگۆ  لەم سەفەرە لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کوماری ئێرانیش  دیدار دەکات.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، لە وتووێژی نێوان سکرتێری ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا و کاربەدەستانی ئێرانی، تەوەرەیەکی بەربڵاو لە هاوکارییەکانی دوو لایەنە و بەهێزکردنیان لە بواری ئاسایشییەوە بگرە هەتا پرۆژەکانی بازرگانی و ئابووری و هەروەها بوارە جۆربەجۆرەکانی ئاسایشی جیهانی و ناوچەیی دەکەوێتە بەر باس و لێکدانەوە.