هاوخەمی دەربڕینی ئێران لەگەڵ لێقەوماوانی کالیفۆرنیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i434845-هاوخەمی_دەربڕینی_ئێران_لەگەڵ_لێقەوماوانی_کالیفۆرنیا
کاربەدەستانی ئێرانی دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەکانی کالیفۆرنیا لەگەڵ خەڵکی ئەم ناوچەیە هاوخەمیان دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2025 15:55 Asia/Tehran
  • هاوخەمی دەربڕینی ئێران لەگەڵ لێقەوماوانی کالیفۆرنیا

کاربەدەستانی ئێرانی دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەکانی کالیفۆرنیا لەگەڵ خەڵکی ئەم ناوچەیە هاوخەمیان دەربڕی.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار و  وتەبێژەی کابینەی وەزیرانی ئێرانیش لەم بارەوە پەیامی جیاجیای هاوخەمیان دەرکردووە. سەرۆکی ناوەندی مانگی سووری ئێرانیش بە ناردنی پەیامێک بۆ سەرۆکی خاچی سووری ئەمریکا بە هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی گیانلەدەستداوان و زەبرلێکەوتووانی ئاگرە بەربڵاوەکەی لۆسانجلێس ئامادەیی ئێرانی دەربڕی بۆ بەڕێکردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەم وڵاتە.