ڕەتکرانی ئیدعا وبانگەشەی نیویۆرک تاێمز لەبارەی پێوەندی ئیلان ماسک لەگەڵ ئیرەوانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i434945-ڕەتکرانی_ئیدعا_وبانگەشەی_نیویۆرک_تاێمز_لەبارەی_پێوەندی_ئیلان_ماسک_لەگەڵ_ئیرەوانی
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران پێوەندی کەسێکی نزیک لە دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکانی ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2025 07:25 Asia/Tehran
  • ڕەتکرانی ئیدعا وبانگەشەی نیویۆرک تاێمز لەبارەی پێوەندی ئیلان ماسک لەگەڵ ئیرەوانی

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران پێوەندی کەسێکی نزیک لە دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکانی ڕەت کردەوە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی پێنجشەممە ولە وەڵام بە پرسیاری پەیامنێران ، ئیدعا وبانگەشەی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی لەمەڕ پێوەندی " ئیلان ماسک" لەگەڵ' ئەمیر سەعید ئیرەوانی " باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نیویۆرک ودەوری ناوبراو لە ئازادکرانی " چچیلیا سالا " ڕۆژنامەوانی ئیتالیایی ڕەت کردەوە. بەقایی هەروەها ئەم بانگەشەیەی ناوبراوی بە چیرۆک وخەون وخەیاڵاتی میدیایی وەسف کرد.