کەشتیەکی هەڵگری چوار ملوێن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ لە کەنداوی فارس دەستی بەسەرداگیرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i443545-کەشتیەکی_هەڵگری_چوار_ملوێن_لیتر_سووتەمەنیی_قاچاخ_لە_کەنداوی_فارس_دەستی_بەسەرداگیرا
فەرماندەی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند؛ کەشتیی هەڵگری چوار ملوێن لیتر سووتەمەنی قاچاخ لە کەنداوی فارس دەستی بەسەرداگیرا.
(last modified 2025-12-24T12:52:34+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2025 16:18 Asia/Tehran
  • کەشتیەکی هەڵگری چوار ملوێن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ لە کەنداوی فارس دەستی بەسەرداگیرا

فەرماندەی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند؛ کەشتیی هەڵگری چوار ملوێن لیتر سووتەمەنی قاچاخ لە کەنداوی فارس دەستی بەسەرداگیرا.

سەردار غولامشاهی فەرماندەری ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپا وتی: خەباتکارانی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپا لە هەڵمەتێکی ورد و بە زانیاریی تۆکمەوە توانیان دەست دابگرن بەسەر کەشتییەکی هەڵگری چوارملوێن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ بە ١٦ کەس لە ستافی نائێرانیەوە کە بەنیازبوو لەڕێی ئاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بچێتەدەر. دۆسییەی ئەو کەشتییە بۆ تاووتوێی زیاتر خراوەتە بەردەست ناوەندە دادەوانییەکان.