سەرلەشکەر ڕەزایی: ئێران هاوکێشەکانی دەسەڵاتی لە ناوچەکە گۆڕیوە
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بە ئاماژە بەوەی کە تا پێش کرانەوەی گەرووی هورموز، دەبێ حەوت مەرجەکەی ئێران جێبەجێ بکرێ، وشداریشیدا بە وڵاتانی دراوسێ کە بێتوو ڕێگری بکەن لە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران، ئەوا پێش بە گەشتەکانی ئێوەیش دەگیردرێت.
سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی بە وەبەر ڕەخنەدانی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتیشی: ترەمپ وەکوو تۆمەتبارێکی جینایەتکار و دۆڕاو، بەم قسانە دەیەوێ بەرگری لە خۆی بکات و لە ڕاستیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەنیازی کاریگەریدانانە سەر بیروڕای گشتی جیهانە. ترامپ لە وڵاتی خۆیدا میدیاکان ئاوڕی لێنادەنەوە و هیچ گرنگایەتییەک بە قسەکانی نادەن. ڕەزایی وتیشی: ترامپ لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەیهەوێ بیروڕای گشتی بخاتە بن کاریگەرییەوە، لە کاتێکدا کە زیاترین دابەزینی ئاستی دڵخوازبوونی سەرۆککۆمارانی ئەمریکا لە کارنامەی ترەمپدا تۆمار کراوە. وەها کەسێک دەیهەوێ سەبارەت بە ئێران قسە بکات و بیروڕای گشتی جیهان دژ بە ڕێک بخات، لە کاتێکدا ئەمریکا لە شەڕی ئەمدواییەی بەرامبەر ئێراندا شکستێکی قورسی بەسەردا سەپێنراوە و نەیتوانیوە بگاتە هیچکام لە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی. بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، توانا مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران و کرانەئامانجی دامودەزگە سەربازییەکانی ئەمریکای بە نیشانەی بەرزبوونەوەی ئاستی توانای پێشپێگرانەی ئێران زانی. بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: ترامپ و هاوڕێکانی خۆیان توندترین و وێرانکەرترین تیرۆریان لە جیهاندا وەڕێخستووە، ئەوانە ٢٥ هەزار منداڵیان لە غەززە، فەلەستین، لوبنان و ئێران کوشتووە، منداڵانی ئێمەیان لە خوێندنگەکاندا شەهید کردووە. کەوایە تۆمەتی تیرۆر خستنە پاڵی گەلی ئێران لە ڕاستیدا بەرگریکردنی جەنایەتکارێکی جەنگییە لە خۆی و بەس.