پزشکیان: ئامادەی وتووێژین، بەڵام ناچینە ژێر باری مەڵهوڕی و زۆربێژی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447020-پزشکیان_ئامادەی_وتووێژین_بەڵام_ناچینە_ژێر_باری_مەڵهوڕی_و_زۆربێژی
 سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، بە پێیداگری لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ درێژەپێدانی دانوستان سەبارەت بە مەسەلەی ئەتۆمی و پرس و بابەتی دیکەی جێیناکۆکی، مەرجی بەردەوامبوونی ئەم ڕێگایەی بە بنیاتنانەوە و پابەندی بە کردەوەی واشنتۆن بە ڕێککەوتنەکان زانی و وتی: ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام بەرامبەر بە هەڕەشە و گوڕەشە و پەلامار بەرگری لە خۆی دەکات.
(last modified 2026-09-26T15:25:32+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2026 18:53 Asia/Tehran
  • پزشکیان: ئامادەی وتووێژین، بەڵام ناچینە ژێر باری مەڵهوڕی و زۆربێژی

 سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، بە پێیداگری لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ درێژەپێدانی دانوستان سەبارەت بە مەسەلەی ئەتۆمی و پرس و بابەتی دیکەی جێیناکۆکی، مەرجی بەردەوامبوونی ئەم ڕێگایەی بە بنیاتنانەوە و پابەندی بە کردەوەی واشنتۆن بە ڕێککەوتنەکان زانی و وتی: ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام بەرامبەر بە هەڕەشە و گوڕەشە و پەلامار بەرگری لە خۆی دەکات.

مەسعوود پزشکیانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتوێژ لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس بە ئاماژە بە ئەزموونی ڕێککەوتنەکانی پێشوو و بنپێکرانی پابەندییەکان لە لایەن لایەنی بەرامبەرەوە، بنیاتنانەوەی متمانە و پابەندیی بە کردەوە بە ڕێکەوتنەکانی بە پێویست زانی بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان و ڕاشکاوانە ڕاشیگەیاند کە ئێران لە چوارچێوی یاسا و ئەرکە نێودەوڵەتییەکانیدا ئامادەی وتووێژە سەبارەت بە مەسەلەی ئەتۆمی و هەروەها میکانیزمەکانی چاودێری.
 سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە گەرووی هورموزیش وتی: ئێمە پێشتر لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتین، ڕێککەوتنێک کە لە ئیسلام ئاباد پێکهات و لە لایەن سەرۆک کۆمارانی دوو وڵاتەوە واژۆ کرا، بەڵام ئەم پرۆسەیە بچڕا، ئێستاش چوارچێوەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ لێگەیشتنەکانی پێشوو لەبەرچاو گیراوە و بێتوو ئەمریکا قبووڵی کات، بوار خۆش دەبێ بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش ئەم ڕەوشەی هەنووکە. ناوبراو جەختی کرد: پرسەکانی هاوپێوەند بە ترانزیتی دەریایی دەبێ لە ڕێگای وتووێژ و هەروەها جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەکان لە لایەن هەردوو لایەنەوە چارەسەر بکرێ. پزشکیان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیش وتی: کۆماری ئیسلامی لە دووی سازکردنی چەکی ئەتۆمیدا نیە و ئامادەیە لە چوارچێوی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکاندا سەبارەت بە پرس و بابەتەکانی هاوپێوەند بە چاودێریی ئەتۆمی وتووێژ بکات. ناوبراو جەختیشی کرد کە مەسەلەی پشکنینی دامودەزگەکانی ئێرانیش دەبێ لە چوارچێوی ڕێککەوتن و دانوستاندا یەکلایی بکرێتەوە. سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بایکۆتەکانی ئەمریکا هۆکاری گوشار لەسەر ژیان و بژێوی خەڵکە، وتیشی: ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام بێتوو پەلاماری بکرێتە سەر، بەرگری لە خۆی دەکات. ناوبراو هەروەها جەختیشی کرد لەسەر پێویستیی چارەسەرکرانی کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگای وتووێژ و ڕێزی بەرامبەر ەوە و بە لەبەر چاوگرتنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان.