غەریب ئابادی: نەتانیاهۆ تریبونی کۆڕی گشتیی کرد بە بڵندگۆی پاسادانەوەی شەڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447036-غەریب_ئابادی_نەتانیاهۆ_تریبونی_کۆڕی_گشتیی_کرد_بە_بڵندگۆی_پاسادانەوەی_شەڕ
لە کاتی وتاردانەکەی نەتانیاهۆدا لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەرانی دەیان وڵات بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتییان هۆڵەکەیان بەجێهێشت.
(last modified 2026-09-27T13:27:26+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2026 16:55 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی: نەتانیاهۆ تریبونی کۆڕی گشتیی کرد بە بڵندگۆی پاسادانەوەی شەڕ

لە کاتی وتاردانەکەی نەتانیاهۆدا لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەرانی دەیان وڵات بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتییان هۆڵەکەیان بەجێهێشت.

جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا نووسیویەتی: نەتانیاهۆ تریبونی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بە بڵندگۆی پاساودانەوەی شەڕ، بەڵام چوونەدەرەوەی ٧٧ شاند لە کاتی وتاردانەکەی سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیدا، پەیامەکەی لە خودی وتاردانەکەی نەتانیاهۆ ئاشکراتر بوو. غەری ئابادی دەنووسێت: جیهان ئێتر فریوی  گێڕانەوەی ساختە ناخوات، مێژوو سەبارەت بە جینۆساید و داگیرکاری داوەری دەکات، نە شانۆگەریی پڕۆپاگەندایی لە نیویۆرک. میدیاکان و کەسایەتییە سیاسییەکانیش چوونەدەرەوەی بەربڵاوی شاندی وڵاتان لە هۆڵی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی وتاردانی سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنییان بە پەیامێکی ئاشکرا و پیشاندەری تەریککەوتوویی تەواو و ناڕەزایەتیی جیهانی زانی لە سیاسەتەکانی ئەم رژێمە. محەمەد فەرەح، ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش، ئەم کردەوەیەی بە شەرمەزارکردنی رژێمی زایۆنی زانی و خوازیاری لەناوچوونی یەکجاریی ئەم رژێمە بوو.