وەزیری دەرەوەی ئێران: هەواڵی ساختەی دەرکرانی دیپلۆماتکارانی ئێران، نیشانەی دۆشداماوی ئەمریکایە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەواڵی ساختەی دەرکرانی دیپلۆماتکارانی ئێرانی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی؛ ڕێبازێکی لەم شێوەیە، زیاتر لە هەموو شتێک، ئاماژەیە بۆ دۆشدامان و فەشەلی هێنان.
سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: هەموو ئەو دیپلۆماتکارە ئێرانیانەی کە سەفەریان کرد بۆ نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جگە لەو دیپلۆماتەی کە زووتر لە وادە گەڕایەوە، بە پێی پلان و بەرنامە نیویۆرکیان بەجێهێشت. عەراقچی راشیگەیاند: بەم حاڵەشەوە شانازی کردن بە هەواڵی درۆی دەرکرانی دیپلۆماتەکان، بۆ سەرۆکی هەر دەزگەیەکی دیپلۆماسی شانازی بە هەواڵی ساختەی "دەرکردنی" دیپلۆماتکاران بکات. ڕێبازێکی لەم جۆرە، زیاتر لە هەر شتێک، سەلمێنەری دۆشدامان و شکستهێنانە و لەگەڵ ئەرک و ئەستۆگرییەکانی وڵاتی میوانداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نایەتەوە.