ھەڵکشانی ئێران بۆ پلەی نۆیەمی بەرهەمهێنانی پۆڵا لە جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i415475-ھەڵکشانی_ئێران_بۆ_پلەی_نۆیەمی_بەرهەمهێنانی_پۆڵا_لە_جیهاندا
ئەنجومەنی جیهانیی پۆڵا ڕایگەیاند: ئێران بە پلەیەک بەرزبوونەوە لە پلەی نۆیەمی بەرهەمهێنانی پۆڵای خاو لە جیهاندا ڕاوەستاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2023 14:16 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ئێران بۆ پلەی نۆیەمی بەرهەمهێنانی پۆڵا لە جیهاندا

ئەنجومەنی جیهانیی پۆڵا ڕایگەیاند: ئێران بە پلەیەک بەرزبوونەوە لە پلەی نۆیەمی بەرهەمهێنانی پۆڵای خاو لە جیهاندا ڕاوەستاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن ڕۆژی پێنجشەممە، لە مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی (بەفرانباری ساڵی ١٤٠١)، ئێران دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆن پۆڵای خاوی بەرهەم هێناوە کە بە بەراورد بە بەرهەمی ساڵی ڕابردوو ٢٧.٧% زیادی کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی جیهانیی پۆڵا، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرهەمی ٦٣ وڵاتی بەرهەمهێنەری پۆڵا لە جیهاندا لە مانگی یەکی ئەمساڵ (بەفرانبارد) ١٤٥ملوێن و٣٠٠ ھەزار تۆن تۆمار کراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دابەزینی ٣.٣% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

بەم پێیە لەم ماوەیەدا چین، هیندستان، ژاپۆن، ئەمریکا و ڕووسیا  پێشەنگی ٥ وڵاتی بەرهەمهێنەری پۆڵا بوون لە جیهاندا.

هەروەها لەم ماوەیەدا کۆریای باشوور، ئەڵمانیا، بەرازیل و ئێران لە پلەی شەشەم تا دەیەمی جیهاندا بوون.