ئایا ڤیتامین سی چارەسەریی هەڵامەتە؟
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i444870-ئایا_ڤیتامین_سی_چارەسەریی_هەڵامەتە
بەپێچەوانەی قسەی خەڵکی ، توێژینەوە زانستییەکان دەری دەخەن ، ڤیتامین سێ، بۆ هەڵامەت، نە ڕێگرە نە چارەسەر .
(last modified 2026-02-24T11:53:46+00:00 )
شوبات 24, 2026 07:19 Asia/Tehran
  • ئایا ڤیتامین سی چارەسەریی هەڵامەتە؟

بەپێچەوانەی قسەی خەڵکی ، توێژینەوە زانستییەکان دەری دەخەن ، ڤیتامین سێ، بۆ هەڵامەت، نە ڕێگرە نە چارەسەر .

ڤیتامین سی بۆ تەندروستی گرینگە و وەک ئانتی ئۆکسیدانێکی بەهێز خانەکان دەپارێزێ و لە بەرهەمهێنان کڵاژێن و وەخۆگرتنی ئاسن کاریگەرە ، ئەو قسەیەی لاینس پاولینگی کیمیازانی براوەی دوو خەڵاتی نۆبێلیش ، کە پەنجاساڵ لەمەوبەر گوتبووی بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت باشە ، زێدەڕۆیی بوو.

لێکۆڵینەوەکان پێمان دەڵێن ئەوەی سەرمای دەبێ ، ڤیتامین سی بخوا و نەخوا ، فەرقی پێناکا و ئەوپەڕی کارتێکەرییەکەی،  سەتی هەشتە ، بەڵام توێژەران دەڵێن ڤیتامین دی ، بەکاربێنن چاکە و سیستەمی خۆپارێزی جەستەمان بەهێزتر دەکا.