هەناردەکردنی ١٠ ملیار دۆلار کانزا و کەرەستەی کانزایی لە ئێرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i417358-هەناردەکردنی_١٠_ملیار_دۆلار_کانزا_و_کەرەستەی_کانزایی_لە_ئێرانەوە
سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران هەناردەکردنی ١٠ میلیارد دۆلار کانزا و کەرەستەی کانزایی لە ئێرانەوە ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2023 16:12 Asia/Tehran
  • هەناردەکردنی ١٠ ملیار دۆلار کانزا و کەرەستەی کانزایی لە ئێرانەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران هەناردەکردنی ١٠ میلیارد دۆلار کانزا و کەرەستەی کانزایی لە ئێرانەوە ڕاگەیاند.

ئامارەکان وا نیشان دەدەن کە هەناردەی نەوت و نانەوتیی ئێران لە ساڵی ڕابردووی ١٤٠١دا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

"عەلیرەزا پەیمان پاک" سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران وتی: هەناردەکردنی نزیکەی ١٠ میلیارد دۆلار کانزا و کەرەستەی کانزایی ئێران لە ساڵی ١٤٠١دا لە ڕووی کێشەوە بە ڕێژەی سەدی چوار گەشەی بە خۆیەوە بینیوە.

«پەیمان پاک» لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، وتیشی: لە ساڵی ١٤٠١ دا بە هۆی شەڕی ئۆکرانیا، نرخی کاڵا سەرەتاییەکانی وەک ڕۆن، ، کونجالەو دانەوێڵەی ڕۆندارو ھتد... لە هەندێک حاڵەتدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە ھەتا ١٠٠%، لە کاتێکدا هەندێک کاڵای ئێرانی وەک کەرەستەی کانزایی و پۆڵا نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران هەروەها وتی: جگە لەوەش گەورەترین هاوردەکردنی ئێران کەرەستەی خاو و کاڵای سەرمایەییە، کە دیارە ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەسەندنی بەرهەمهێنان و بەم پێیە هاوردەکردنی کاڵای بەکاربەر بە بەراورد بە ساڵی ١٤٠٠ بە شێوەیەکی بەبڕشتانە کەمی کردووە.