هاتنی هێزی نوێی تورکیا بۆ خاکی سووریا
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕاپۆریان دا؛ هێزە نوێکانی سوپای تورکیا لە بازگەی کەفر لوسەین لەپارێزگای ئیدلەب، باکووری رۆژاوای سووریا، هاتوونەتە نێو خاکی ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، میدیاکانی نزیک لە تیرۆریستان لەسووریا شەوی ڕابردوو(پێنج شەممە) ڕایانگەیاند، هێزی سەربازیی نوێی تورکیا بە دەیان چەکئامێر و کەرەستەی سەربازی و لۆری لەباکووری پارێزگای ئیدلەب هاتنە نێو خاکی سووریا. ئەو سەربازانە پاش تێپەڕین لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) بەرەو شاری مەعرە نۆعمان لەباشووری پارێزگای ئیدلەب کەوتنەڕێ.
بەرلەوە، لۆریەکی سەربازیی سوپای تورکیا یانزە رۆژ لەوەپێشیش لە تێپەڕگەی کەفر لوسەین هاتبوونە نێو پارێزگای ئیدلەبی سووریا. ئەو سەربازانەی تورکیا پاش تێپەڕین لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام لە ناوچەی "العیس" ی حەڵەبی سووریا جێگیر کران. ئەو کاروانە بریتی بوو لە؛ بیست تانک، سی نەفەرهەڵگری زرێپۆش و حەفتا ئۆتۆمبیلی هەڵگری تۆپ، ئەمبوڵانس، سووتەمەنی، ماددەی تەقینەوەیی و پێداویستییەکانی دیکە.
سوپای تورکیا لە بیستی ژانڤییەی٢٠١٨وە ئۆپراسیۆنی سەربازی بەناوی چڵە زەیتوون بێ وەرگرتنی ئیزن لە حکومەتی سووریا، لە عەفرین هەڵکەوتوو لەباکووری سووریا دەس پێ کردووە. دەگوترێ ئامانجی ئەو دەسدرێژکارییە ، بەرەنگاربوونەوەی شەڕڤانانی کوردی سووری بووە. وەزارەتی دەرەوەی سووریا، هێرشی تورکیا بۆسەر باکووری ئەو وڵاتەی بە پێشێلکەری سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە.