جەختی تورکیا لە سەر داکۆکی کردن لە ئێخوانولموسلمینی میسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i395588-جەختی_تورکیا_لە_سەر_داکۆکی_کردن_لە_ئێخوانولموسلمینی_میسر
تورکیا جارێکی تر لە گەڵ دانانی ناوی ئێخوانولموسلمین لە پێڕستی تیرۆریستیی میسردا دژایەتیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2021 11:57 Asia/Tehran
  • جەختی تورکیا لە سەر داکۆکی کردن لە ئێخوانولموسلمینی میسر

تورکیا جارێکی تر لە گەڵ دانانی ناوی ئێخوانولموسلمین لە پێڕستی تیرۆریستیی میسردا دژایەتیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی ھەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە ئێخوانولموسلمین وتی: پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی تورکیا لە سەر بنەمای لایەن و یان کەسایەتییەکان نییە و گرفتی قاھیرە تایبەتە بە کودەتا لە میسردا.

بە قسەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەم وڵاتە ئێخوانولموسلمین بە بزوتنەوەیەکی سیاسی دەزانێ کە بە تەمایە لە ڕێگای ھەڵبژاردنەوە دەستەڵات بگرێتە دەست.