زیانەکانی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i396774-زیانەکانی_ئەرتەشی_تورکیا_لە_باکووری_عێراق
6 لەشکەریی ئەرتەشی تورکیا لە ھەڵمەتی ھێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2021 04:06 Asia/Tehran
  • زیانەکانی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری عێراق

6 لەشکەریی ئەرتەشی تورکیا لە ھەڵمەتی ھێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق کوژران .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، لە دوایین لێکدانی ئەندامانی پەکەکە لە گەڵ لەشکەریانی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی سنووریی باکووری عێراق 6  لەشکەریی تورکیا کوژران . سەرچاوەکانی تورکیا ھێشتا لەمبارەوە ھیچیان نەگوتووە . 

 ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گەیشتنی نایسایی ئەرتەشی تورکیا بۆ نێو خاکی عێراق بە بیانووی بەرنگاربوونەوەی پەکەکە ، ھێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە و ئەم گروپە ماوەیەکی زۆرە لە شەڕ و تێکھەڵچووندان . 

 بەر لەوە کاربەدەستانی عێراق بە جاران لە بارەی پێشێلکردنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان و داگیر کردنی خاکی ئەم وڵاتە وشدارییان دابوو . 

لە لایەکی دیکەوە راپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان دەڵێ جموجۆڵەکانی ئەرتەشی تورکیا لە نێو خاکی ھەرێم و بە تایبەت لە باکووری پارێزگەی دھۆک و کۆکردنەوەی ھێز و ئامێری جەنگیی نیشان ئەدات تورکیا بە نیازی ئەنجامدانی شەڕێکی گەورە لەو ناوچانەدایە .