پەلاماری ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری تەل رەفعەت لە باکووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i397534-پەلاماری_ئەرتەشی_تورکیا_بۆسەر_شاری_تەل_رەفعەت_لە_باکووری_سوریا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا باسی پەلامار ئەرتەشی ئەم وڵاتەی کرد بۆسەر یەکینەکانی پاراستنی گەل ( یەپەگە) لە شاری تەل رەفعەت لە باکووری سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2021 05:16 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری تەل رەفعەت لە باکووری سوریا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا باسی پەلامار ئەرتەشی ئەم وڵاتەی کرد بۆسەر یەکینەکانی پاراستنی گەل ( یەپەگە) لە شاری تەل رەفعەت لە باکووری سوریا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەم پەلامارە  لە کاردانەوە بە پەلاماری بە تۆپخانەی یەپەگە بۆسەر نەخۆشخانەیەک لە باکووری سوریایە .

 لە درێژەی بایننامەکەدا هاتووە ، رۆژی رابردوو لە دوو پەلاماری بەجیا لە لایەن یەپەگەوە بۆسەر شاری عەفرین لانیکەم 18 کەس کوژران و 33 کەس بریندار بوون .

مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هەسەدە رایگەیاندووە ئەم پلامارانە کاری ئەوان نەبووە .

 ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لەم دواییانەدا رایگەیاند بڕیاریداوە سەرباری دژایەتی کردنی سوریا و عێراق درژە بدات بە هەڵمەتی سەربازیی خۆی لە نێو خاکی ئەم دوو وڵاتە .