وتەبێژی ئەردوغان ئاگرکەوتنەوە لە تورکیای بە «کارەساتێکی نیشتیمانی» ناوبرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i399149-وتەبێژی_ئەردوغان_ئاگرکەوتنەوە_لە_تورکیای_بە_کارەساتێکی_نیشتیمانی_ناوبرد
«ئیبراھیم کالین» وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە ئاگر کەوتنەوە بەربڵاوەکەی «ئانتالیا»ی بە «کارەساتێکی نیشتیمانی» وەسف کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2021 06:59 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەردوغان ئاگرکەوتنەوە لە تورکیای بە «کارەساتێکی  نیشتیمانی» ناوبرد

«ئیبراھیم کالین» وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە ئاگر کەوتنەوە بەربڵاوەکەی «ئانتالیا»ی بە «کارەساتێکی نیشتیمانی» وەسف کرد.

بە پێی نووسینی ھەواڵدەریی «سپۆتنیک»، «ئیبراھیم کالین» وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان کارەساتێکی نیشتیمانییە، تەواوی وەزارەتخانەکانی ئێمە لەوپەڕی چالاکی نواندن دان بۆ دامرکاندنەوەی.

وتەبێژی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» وتیشی: نووسینگەی داواکاری گشتی بە بەربڵاوی خەریکی لێکدانەوەی ھۆکارەکانی ئەم ئاگرکەوتنەوەیەیە. ئەم ھەوڵانە بە شێوەیەکی ماندویی نەناسانە بەردەوام دەبن.

ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی ناوچەیەک لە باشووری «ئانتالیا» لە تورکیا لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بووە ھۆی چۆڵ کرانی ناوچە ئاوەدانەکان.

یبە تێکڕایی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چل و یەک ئاگرکەوتنەوە لە ١٣ پارێزگای تورکیا قەوماوە کە ٢١ نمونەی کۆنترۆڵ کراوە. ئەم ئاگرکەوتنەوانە ھەتا ئێستا ١١٢ برینداری لەخۆی بەجێ ھێڵاوە.