وتووێژی تەلەفۆنیی ئەردوغان لەگەڵ سەرۆکی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i402689-وتووێژی_تەلەفۆنیی_ئەردوغان_لەگەڵ_سەرۆکی_ڕژێمی_زایونی
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری ترکیاو «ئیسحاق ھێرتسۆک» سەرۆکی ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە پێکەوە بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2021 12:28 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی ئەردوغان  لەگەڵ سەرۆکی ڕژێمی زایونی

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری ترکیاو «ئیسحاق ھێرتسۆک» سەرۆکی ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە پێکەوە بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ لەم بارەیەوە نووسیویەتی: ئەردوغان و ھاوتا ئیسرائیلییەکەی لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە پەیوەندی و کاروباری ناوچەییەوە قسەیان کردووە.

بە پێی بەیاننامەیەک کە لە لایەن سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیاوە دەرکراوە،«ڕەجەب تەیب ئەردوغان»سەرۆک کۆماری ترکیاو «ئیسحاق ھێرتسۆک» ھاوتای ئیسرائیلیی خۆی لە بارەی پەیوەندیی دوو قۆڵی و کاروباری ناوچەییەوە بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە کە: ئەردوغان لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لە سەر گرینگایەتیی پەیوەندیی تورکیاو ئیسرائیل بۆ چەسپاندنی ئاسایشت و سەقام لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین و ھەروەھا پێویستیی دامەزراندنی کلتووری ئاشتی و پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا پێی داگرتووە.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان»سەرۆک کۆماری ترکیاو «ئیسحاق ھێرتسۆک» سەرۆکی ڕژێمی زایونی ٢٢ی پوشپەڕیش بە تەلەفۆن پێکەوە قسەیان کردبوو کە ئەوە یەکەم وتووێژی ھەردووک لا بوو دوای ساڵانێک پەیوەندیی ساردوسڕی نێوان ئەم ڕژێمەو تورکیا.