بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i408687-بەرزبوونەوەی_ڕێژەی_بێکاری_لە_تورکیا
 ڕێژەی بێکاری لە تورکیا لە سەتی یازدە لایدا . 
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2022 02:21 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە تورکیا

 ڕێژەی بێکاری لە تورکیا لە سەتی یازدە لایدا . 

 

تورکیا کە لەم ڕۆژانەدا بارودۆخی ئابوری سەختی بەخۆیەوە بینیوە، لەوانە دابەزینی بەرەبەرەی بەهای لیرە (دراوی نیشتمانی) و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، هەروا ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی بێکارییش دەبێتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، پەیمانگای "تویک"ی تورکی لە راپۆرتێک دا رایگەیاندووە، رێژەی بێکاری لەم وڵاتە بەراورد بە مانگی ئادار بەرزبووەتەوە و لە مانگی نیسانی رابردوودا گەیشتووەتە ئاستی بێ وێنەی سەتی 11 پۆینت سێ . 
داتاکانی پەیمانگای توییک دەریدەخەن کە ژمارەی بێکاران لە تورکیا گەیشتووەتە ٨٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس.

ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی دا سەبارەت بە ئاسۆی ئابووریی تورکیا پێشبینی کردووە کە ڕێژەی بێکاری لە تورکیا لە ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بۆ  نزیک سەتی 12 بەرز ببێتەوە.