بەردەوامبوونی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی باشووری رۆژاوای تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i409083-بەردەوامبوونی_ئاگرکەوتنەوە_لە_دارستانەکانی_باشووری_رۆژاوای_تورکیا
سەرەڕای هەوڵی ئاگرکوژێنەوەکان، با، ئاگر لە دارستانەکانی تورکیای پەرە پێداوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2022 02:51 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی باشووری رۆژاوای تورکیا

سەرەڕای هەوڵی ئاگرکوژێنەوەکان، با، ئاگر لە دارستانەکانی تورکیای پەرە پێداوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، ئاگری دارستانەکانی باشووری ڕۆژئاوای تورکیا کە ڕۆژی سێشەممە دەستی پێکردووە، ھەروا بەردەوامە . 

دۆخەکە بەڕادەیەک تێکچووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ناچار بوو سەردانی ئەو ناوچانە بکات و پرۆسەی ئاگرکوژاندنەوە ببینێ .

بەپێی دوایین زانیاریەکان،  سەرەڕای بڵاوبوونەوەی نزیکەی هەزار و 500 کارمەندی فریاگوزاری و زیاتر لە 360 ئۆتۆمبێل و 20 هێلیکۆپتەر و 14 فڕۆکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ، ئەم ئاگرە تادێ پەرە پەدەستێنێ . 

به رپرسێکی ناوخۆیی ده ڵێت: "زیادبوونی خێرایی با و پله کانی گه رما، بڵێسەی ئاگرەکەی  زیاد کردووە و بڵاوی کردووه ته وه ".

ئەو سەرچاوە خۆجێییە ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 150 دانیشتووی ناوچەکە ناچار کراون ناوچەکە چۆڵ بکەن.