پارتی سەرەکیی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا : ئاوارە سوریەکان دەبێ بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i409508-پارتی_سەرەکیی_ئۆپۆزیسیۆنی_تورکیا_ئاوارە_سوریەکان_دەبێ_بگەڕێنەوە_وڵاتەکەیان
سەرۆکی گەورەترین پارتی بەرهەڵستکاری حکومەتی تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە واتە جەهەپە ، دەڵێ : بۆ ئەوەی کە سوریا دیسان بتوانێ لەسەر پێی خۆی راوەستێ رۆڵەکانی دەبێ بگەڕێنەوە نیشتمانی خۆیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 11, 2022 13:14 Asia/Tehran
  • پارتی سەرەکیی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا : ئاوارە سوریەکان دەبێ بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان

سەرۆکی گەورەترین پارتی بەرهەڵستکاری حکومەتی تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە واتە جەهەپە ، دەڵێ : بۆ ئەوەی کە سوریا دیسان بتوانێ لەسەر پێی خۆی راوەستێ رۆڵەکانی دەبێ بگەڕێنەوە نیشتمانی خۆیان.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی رۆژنامەی جومهوریەت ، کەمال قلیچدار ئوغڵوو ، لە سەر لاپەڕەی توویتەری خۆی کاردانەوەی نیشاندا بە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی سلێمان سێویلوو وەزیری نێوخۆی تورکیا لە بارەی بە دونیا هاتنی 700 هەزار منداڵی سوریایی لەم وڵاتە لە چەند ساڵی رابردوودا و گوتی : ئێمە ئەم پرسە لە گۆشە نیگای دواڕۆژی تورکیا دەبینین ، بێگومان مناڵان گەورەترین سەرمایەی هەر وڵاتێکن ، کەواتە ئەم منداڵانەش سامانی سوریای کاول بوون .

 سەرۆکی جەهەپە بە پێداگری لەسەرئەوەی کە گەڕاندنەوەی ئاوارە سوریەکان بۆ وڵاتەکەیان نابێ بە ئاکاری نەژادپەرستانە بێ ، گوتیشی : ئەم کارە دەبێ بە هەنگاوی دروست و ژیرانە لە لایەن حکومەتەوە ئەنجام بێ و ئەوان لە بارودۆخێکی باش دا بگەڕێنەوە سوریا .