دیداری شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ جێگری سەرۆکی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i447190-دیداری_شاندی_ئیمرالی_دەم_پارتی_لەگەڵ_جێگری_سەرۆکی_تورکیا
ئەندامانی شاندەکەی ئیمرالی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، دەستیان دایە لێکدانەوەی چالاکییەکانی “دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن” و چوار لیژنە لاوەکییەکەی.
(last modified 2026-10-04T15:32:58+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2026 19:01 Asia/Tehran
  • دیداری شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ جێگری سەرۆکی تورکیا

ئەندامانی شاندەکەی ئیمرالی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، دەستیان دایە لێکدانەوەی چالاکییەکانی “دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن” و چوار لیژنە لاوەکییەکەی.

 لە دیدارەکەی پەروین بۆڵدان و مێدحەت سەنجەر، ئەندامانی شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ناسراو بە دەم پارتی لەگەڵ جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆکی تورکیا، دوایین پێشهاتەکانی هاوپێوەند بە “پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک” و چالاکییەکانی شاندەکە بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا. شاندی ئیمرالی دەم پارتی وێڕای وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە ڕێوشوێنە گیراوەکان و پلانی شاندەکە و لیژنە لاوەکییەکان، پێشنیاز و ڕوانگەکانی خۆیان لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش ئاڵوگۆڕ کرد. دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بە سەرپەرشتیی جەودەت یەڵمازەوە چالاکی دەکات و چوار لیژنە لاوەکییەکەی، کاروباری یاسایی و دادوەری، چاودێری و دەستنیشانکردن، گونجاندن و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی، چەکدانان و هەماهەنگی ستراتیژیی دەگرێتەوە.