تورکیا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410187-تورکیا_هێرشی_ئیسرائیل_بۆ_سەر_غەززەی_شەرمەزار_کرد
وه زاره تی ده ره وه ی تورکیا خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه کان بوو بۆ سه ر که رتی غه ززه و پێشگیری کردن له شه ڕی به رده وام.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2022 06:02 Asia/Tehran
  • تورکیا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەی شەرمەزار کرد

وه زاره تی ده ره وه ی تورکیا خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه کان بوو بۆ سه ر که رتی غه ززه و پێشگیری کردن له شه ڕی به رده وام.


 

ڕۆژی هەینی (٥ی ئاگۆست) ڕژێمی زایۆنی هێرشێکی سەرتاسەری بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد و بەپێی دوایین ئامارەکان ئەم هێرشانە تا ئێستا ١٠ شەهیدی لێکەوتووەتەوە کە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی فەلەستینی تێدایە و ٦٥ کەسیش بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانە ڕایگەیاندووە: لە دەستدانی خەڵکی سڤیل، لەوانەش کوژرانی منداڵان، لە هێرشەکانی ئیسرائیل دا هەرگیز قبوڵ ناکرێت .