بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i417229-بەردەوامیی_ئۆپراسیۆنە_نایاساییەکانی_تورکیا_لە_باکووری_عێراق
لەشکریانی سوپای تورکیا لە درێژەی دەستوەردانەکانیان لە باکووری عێراق سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە باکووری عێراق کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2023 15:11 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق

لەشکریانی سوپای تورکیا لە درێژەی دەستوەردانەکانیان لە باکووری عێراق سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە باکووری عێراق کردە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆ-تەلەفزیۆنی TRT، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سێ ئەندامی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە لە شەڕگەی پەنجە-قۆفڵ لە باکووری عێراق کوژراون.

وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا جەختی لە بەردەوامیی دەستوەردانی سەربازیی ئەو وڵاتە لە باکووری عێراق بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە کردەوە.

جێگای ئاماژەیە کە هێرشەکانی سوپای تورکیا لە باکوری سوریاش ھەربە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەنجام دەدرێت.

دیمەشقیش هاوشێوەی بەغدا، گەلێک جار لە کۆڕو کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەتی لای ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دا دژی تورکیا سکاڵای دەربڕیوە.