شکستهێنانی دانوستانی کەشوهەوای ئانتالیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i448346-شکستهێنانی_دانوستانی_کەشوهەوای_ئانتالیا
سی و یەکەمین کۆبوونەوەی جیهانیی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا، کە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ئانتالیای تورکیا بەڕێوەبرا، پاش دوو هەفتە دانوستانی چڕوپڕ و تەنانەت دوو ڕۆژ درێژکردنەوەش، بەبێ گەیشتنە ڕێککەوتنێکی یەکجاری، کۆتایی هات.
(last modified 2026-11-23T15:22:14+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2026 18:51 Asia/Tehran
  • شکستهێنانی دانوستانی کەشوهەوای ئانتالیا

سی و یەکەمین کۆبوونەوەی جیهانیی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا، کە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ئانتالیای تورکیا بەڕێوەبرا، پاش دوو هەفتە دانوستانی چڕوپڕ و تەنانەت دوو ڕۆژ درێژکردنەوەش، بەبێ گەیشتنە ڕێککەوتنێکی یەکجاری، کۆتایی هات.

 

ئەم کۆبوونەوەیە کە بە سەرۆکایەتیی موراد کروم، وەزیری ژینگەی تورکیا و بە ڕێنوێنیی دانوستانەکان لە لایەن ئوسترالیاوە بەڕێوەچوو، لەبەر کێشە و ناکۆکیی قووڵی نێوان وڵاتانی بەشدار لەسەر داهاتووی سووتەمەنیی بەردین و دابینکردنی دراو بۆ پاڵپشتیکردنی کۆنترۆڵی دواهاتەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا گەیشتە چەقبەستوویی. هۆکاری سەرەکیی نەیارەتیی یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا و ژمارەیەک لە وڵاتانیش، نەبوونی ئاماژەی ڕاشکاوانە بە دابەزین و کەمبوونەوەی بەستراوەبوون بە گاز و بەردەخەڵووز لە بەڵگەی یەکجارییدا ڕاگەیەندراوە. "موراد کروم"ـیش لە کۆبوونەوەی کۆتاییدا ڕاگەیاندووە کە پێشنووسێکی تازە ناخاتە بەردەست. ئەوە یەکەم جارە لە سەردەمی کۆبوونەوەکانی کۆپنهاگن لە ساڵی ٢٠٠٩دا کە کۆبوونەوەی ساڵانەی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبێ پەسندکردن و ڕێککەوتنی یەکجاری کۆتایی دێت.