داخوازی یاسادانەرانی ئەورووپی بۆ وەستانی تاوانکارییەکانی دژی موسوڵمانانی میانمار
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i308291-داخوازی_یاسادانەرانی_ئەورووپی_بۆ_وەستانی_تاوانکارییەکانی_دژی_موسوڵمانانی_میانمار
تاقمێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا لە بەیاننامەیەک دا داوایان لە سوپا و دەوڵەتی میانمار کرد توندوتیژییەکان بە دژی کەمینەی موسوڵمانی روهینگیا لەم وڵاتە بوەستێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2017 15:56 Asia/Tehran
  • داخوازی یاسادانەرانی ئەورووپی بۆ وەستانی تاوانکارییەکانی دژی موسوڵمانانی  میانمار

تاقمێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا لە بەیاننامەیەک دا داوایان لە سوپا و دەوڵەتی میانمار کرد توندوتیژییەکان بە دژی کەمینەی موسوڵمانی روهینگیا لەم وڵاتە بوەستێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس  ، لە بەیاننامەی تاقمێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا کە ڕۆژی پێنج شەممە بڵاو کرایەوە ،  داوا لە دەوڵەتی  میانمار کراوە هەرچی خێراتر  کوشت و بڕ و ئاگرتێبەردانی ماڵەکان و ئازار و دەستدرێژی  و بێ ڕێزی  کردن بە موسوڵمانانی  ڕوهێنگیا  کۆتایی پێ بێنن  .

ئەم یاسادانەرە ئەورووپیانە  هەروەها  داوای  دەستەبەر کرانی  گەیشتنی تاقمەکانی فریاگوزار بۆ شوێنەکانی  تێکهەڵچوون و شوێنی مانەوەی ئاوارە هەڵاتووەکانیان کرد.

یاسادانەرانی ئەورووپی  داوایان لە ئانگ  سان  سوچی  وەزیری دەرەوەی میانمار کرد   بەرەنگاری   هۆکارانی هەڵاواردن و توندوتیژی بە دژی موسوڵمانان ببنەوە.

لەم بەیاننامەیە  ڕاگەیەندراوە  ئانگ سان سوچی  ساڵی 1990 خەڵاتی ساخارۆفی پەرلەمانی ئەورووپای بردوەتەوەو ئەمەش خەڵاتێکە کە لەبەر بەرگری لەمافی مرۆڤ و مافی کەمینەکان و ڕەچاو کردنی  یاسا نێودەوڵەتییەکان دەدرێت.

کوشتنی بێ بەزەییانەی  موسوڵمانانی روهینگیا لەلایەن هێزی دەوڵەتی، سوپا و بودائییەکانی توندڕەوی میانمار، کاردانەوەی بەربڵاوی  کۆمەڵگە جۆربەجۆرەکانی جیهانی  بە دواوە هەبووە  .

بەپێی ڕاگەیاندنی  ڕێکخراوی نەتەوەکان،  لە بیست و پێنجەمی ئووتی ساڵی 2017 کە  توندوتیژی  بە دژی موسوڵمانانی روهینگیا  پەرەی سەندووە، نیزیکەی  چوارسەد هەزار کەس لە ترسی گیانیان هەڵاتوون بۆ بەنگلادش  ، زۆرتر لە شەش  هەزار کەس کوژراون و هەشت هەزار کەسیش  بریندار بوونە.