سیاسەتی سەرەکیی ئێران، پەرەی ئاشتی وسەقام لە ناوچە و جیهانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i312665-سیاسەتی_سەرەکیی_ئێران_پەرەی_ئاشتی_وسەقام_لە_ناوچە_و_جیهانە
باڵوێزی ئێران لە ڕوسیا پێداگری کرد : سیاسەتی سەرەتیی تاران، پەرەی ئاشتی و سەقام لە ناوچە و جیهانە و لەم ڕێگایەش هیچ هەڕەشە و گوڕەشەیەک قەبووڵ ناکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 14:06 Asia/Tehran
  • سیاسەتی سەرەکیی ئێران، پەرەی ئاشتی وسەقام لە ناوچە و جیهانە

باڵوێزی ئێران لە ڕوسیا پێداگری کرد : سیاسەتی سەرەتیی تاران، پەرەی ئاشتی و سەقام لە ناوچە و جیهانە و لەم ڕێگایەش هیچ هەڕەشە و گوڕەشەیەک قەبووڵ ناکات .

مەهدی سەنایی  باڵوێزی  ئێران لە ڕوسیا ڕۆژی سێ شەممە لە سمیناری لێکدانەوەی بیست و پێنج ساڵ  هاوکاری ناڤۆکیی ئێران و ڕوسیا و ئاسۆی  بەردەم، لە مۆسکۆ  وتی  : دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرچەشنە  چالاکییەکی ئەرێنی کە ببێتە  هۆی  دامەزرانی ئاشتی و سەقامی ناوچە، پێشوازی دەکات  .

سەنایی هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕەوتی هاوکاریی ڕوو لە گەشەی تاران و موسکو وتی: ئەم دواییانە   سەرباری گەشەی هاوکاریی تەکنیکیی  ئێران و ڕوسیا لە بواری کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی، دوو وڵات  پێوەندیەکی نیزیک و باشییان لە ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەی بە تایبەتی جێبەجێ کردنی بەرنامەی  هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی هەبووە و هەیە.