داخوازیی " پوتین " بۆ لەناو بردنی بە تەواوی چەکی کیمیایی لە جیهان
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ، خوازیاری هەوڵی کۆمەڵگای جیهانی بۆ لەناو چوونی بە تەواوی چەکی کیمیایی لە جیهان بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی تاس " ولادیمیر پووتین " سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ناردنی نامەیەک بە بۆنەی کرانەوەی بیست و دووهەمین دانیشتنی کونفڕانسی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی لە شاری لاهەی هۆڵەند خوازیاری لەناو چوونی بە تەواوی چەکی کیمیایی لە جیهان بوو . سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەو نامەیدا جەختی کرد لە هەموو وڵاتانێک کە خاوەنی چەکی کیمیایین داوا دەکات تا هەموو هەوڵی خۆیان بەکار بێنن بۆ لە ناو بردنی خێرای چەکی کیمیایی و ئەو وڵاتانەش وا بەدەر لە چوارچێوی یاسایی و نێونەتەوەیی کونوانسیونی قەدەغەی چەکی ناڤۆکین خێرا بچنە ڕیزی ئەو کونوانسیونە . ڕووسیا 27 سێپتەمبری ساڵی 2017ی زایینی پاشماوەی چەکی کیمیایی خۆی لەناو برد کردەوەیک کە ولادیمیر پووتین ئەو کارەی بە هەنگاوێکی گەورە لە پێناو بە دی هێنانی جیهانێکی بەرپرس و سەقامگرتوو نرخاند . بیست و دووهەمین دانیشتنی کونفڕانسی وڵاتانی ئەندامی قەدەغەی چەکی کیمیایی لە 27 نوامبر تا یەکەمی دیسامبری 2017ی زایینی لە شاری لاهە بەڕێوە دەچێت .