وشداری دانی ڕوسیا سەبارەت بە هەوڵەکانی نادۆستانەی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i316625-وشداری_دانی_ڕوسیا_سەبارەت_بە_هەوڵەکانی_نادۆستانەی_ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وێڕای وشداری دان سەبارەت بە هەوڵی نادۆستانەی ئەمریکا، لەسەر کاردانەوەی بەرامبەری مۆسکۆ بەرامبەر بە هەڵوێستی دنەدەرانەی واشینگتۆن، پێداگری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2017 13:44 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕوسیا سەبارەت بە هەوڵەکانی نادۆستانەی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وێڕای وشداری دان سەبارەت بە هەوڵی نادۆستانەی ئەمریکا، لەسەر کاردانەوەی بەرامبەری مۆسکۆ بەرامبەر بە هەڵوێستی دنەدەرانەی واشینگتۆن، پێداگری کرد .

سێرگێئی لاورۆڤ،  وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیتالیایی  لیبرۆ  کە ڕۆژی هەینی  بڵاو کرایەوە، بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی ڕەوشی پێوەندیی مۆسکۆ و واشینگتۆن زۆر ئاڵۆزە  وتی :  ورەی دژایەتی لەگەڵ ڕوسیا،  دەزگەی  حکومەتی ئەمریکا و ڕێکخراوەکانی سیاسی ئەم وڵاتەی  داگرتووە  .

وەزیری دەرەوەی  ڕوسیا وتیشی : کۆشکی سپی  هێشتا هەڵوێستێکی لۆژیکانە و ئاشکرای لە پێوەندی  لەگەڵ ڕوسیا نەگرتوەتە بەر .

سێرگێئی لاورۆڤ  لە درێژەی  ئەم وتووێژە دا وتیشی : ئەمریکا لە ئاستی یاساکانی دا، ڕوسیا بە وڵاتی نادۆست و نەیار نابردووە کە کارێکی نالۆژیکانە و نابەرپرسانەیە بەڵام  مۆسکۆ بە پێچەوانە  هەمووکات  ڕوانگەیەی  هاوڕێ لەگەڵ ڕێزگرتن لە گەلی ئەمریکا و دەستهاتەهانی ئەو وڵاتەی هەبووە .

هاتنەدی قەیرانی ئوکراین  و بایکۆتەکانی دژە ڕووسی  لەلایەن ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری واتە ناتۆ، هەروەها  وەدەرنانی 35 دیپلۆماتی ڕوسیایی لە ئەمریکا، هۆیەکانی  ئاڵۆز بوونی پێوەندی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا  دێتە  ئەژمار.