لێکدانەوەی ڕەوشی ناوچە لە چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و قەتەر
کانونی یهکهم 02, 2017 09:16 Asia/Tehran
وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و قەتەر گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس و ناوچەیان لێک دایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، سێرگێئی لاورۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر لەسێیەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی وتووێژەکانی مەدیتەرانە لە ڕومی پێتەختی ئیتالیا سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و ڕێگەکانی پەرەپێدانی لە بواری ئابووری، فەرهەنگی و دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس و ناوچەیان لێک دایەوە.
کۆبوونەوەی سێ ڕۆژەی نوێنەرانی وڵاتانی دراوسێی دەریای مەدیتەرانە لە سییەمی نوامبەر هەتا دووهەمی دیسەمبەر لەشاری رومی پێتەختی ئیتالیا لەسەر پرسی سەقام و ئاسیاش، کۆچبەری، سنوورەکان و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، بەڕێوە دەچێت.
سەرپەیڤ