سەفەری پووتین بۆ قاهیرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i317951-سەفەری_پووتین_بۆ_قاهیرە
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە پاش سەفەرێکی چاوەڕوان نەکراو بۆ سووریا، گەیشتە فڕۆکەخانەی قاهیرە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2017 12:37 Asia/Tehran
  • سەفەری پووتین بۆ قاهیرە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە پاش سەفەرێکی چاوەڕوان نەکراو بۆ سووریا، گەیشتە فڕۆکەخانەی قاهیرە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بڕیارە لەگەڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆک کۆماری میسر هەتا چەند خولەکی دیکە لە کۆشکی ئەلئیتحادییە لەبارەی بەهێزکرانی پەیوەندییەکانی دوو وڵات لەبواری سیاسی، بازرگانی، ئابووری و کەرتی وزە دانوستان بکەن.

پووتین و ئەلسیسی لەو دیدارەدا هەروەها لەبارەی پرسەکانی هاوپێوەند بە دەستەبەریی ئاسایش و سەقام لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕاوێژ دەکەن.

حکومەتەکانی میسر و ڕووسیا لەسەر کەڵک وەرگرتن لە سنووری ئاسمانی و پێگە سەربازییەکانی یەکتر ڕێککەوتوون.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا کە بەرلەگەیشتنی بۆ قاهیرە سەردانی سووریای کردبوو، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە پێگەی حەمیمیمی لازقییە دیداری کرد.

پووتین لەو سەفەرەدا فەرمانی چوونەدەری بەشێک لە هێزە ڕووسییەکان لە سووریای دەرکرد.