ئامادەیی کۆریای باکوور بۆ هاویشتنی سەتەلایتێکی نوێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i320047-ئامادەیی_کۆریای_باکوور_بۆ_هاویشتنی_سەتەلایتێکی_نوێ
ڕۆژنامەیەکی کۆریای باشوور نووسی : کۆریای باکوور بەنیازی هاویشتنی سەتەلایتێک بە مووشەکێکی خۆجێییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2017 09:43 Asia/Tehran
  • ئامادەیی کۆریای باکوور بۆ هاویشتنی سەتەلایتێکی نوێ

ڕۆژنامەیەکی کۆریای باشوور نووسی : کۆریای باکوور بەنیازی هاویشتنی سەتەلایتێک بە مووشەکێکی خۆجێییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فەرەنسا، ڕۆژنامەی جونگانگ ئیلبو،  ی کۆریای باشوور بە گێڕانەوە لەسەرچاوەیەکی دەوڵەتی ئەم وڵاتە نووسی  : کۆریای باکوور  سەتەلایتی نوێی کوانگ میونگ سونگی 5ی تەیار بە کامێرا و کەرەستەی موخابراتی و پێوەندی  بە ئامانجی دانان لە مەدار،  تۆکمەوتەواو کردووە.

بەرلەمەش ڕۆژنامەی دەوڵەتیی  رودونگ سینمونی کۆریای باکوور لەڕاپۆرتێک دا لەسەر مافی ڕەوای  ئەم وڵاتە  بۆ هاوێژرانی  سەتەلایت و پەرەپێدانی  بەرنامەی فەزایی  پێداگری کرد و هاوێژرانی  سەتەلایت لەلایەن پیونگ یانگی  بەتەواوەتی بەپێی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی زانی.