خۆپیشاندانی دژی ترامپ لە واشنتۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446862-خۆپیشاندانی_دژی_ترامپ_لە_واشنتۆن
لە واشنتۆندا، سەدان ئەمریکایی لە بەردەم ناوەندی کێنێدی کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ترامپ. ئەم کەسانە ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە داخستن یان خاپوورکردنی ناوەندی کێندێدی بۆ هونەرە نمایشییەکان لە واشنتۆن.
(last modified 2026-09-19T14:31:59+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2026 18:01 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی ترامپ لە واشنتۆن

لە واشنتۆندا، سەدان ئەمریکایی لە بەردەم ناوەندی کێنێدی کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ترامپ. ئەم کەسانە ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە داخستن یان خاپوورکردنی ناوەندی کێندێدی بۆ هونەرە نمایشییەکان لە واشنتۆن.

دادوەرێکی فیدراڵ لە ڕۆژی سێشەممە فەرمانی دابوو بە دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کێنێدی کە ناوی ترامپ نەخەنە سەر هیچ کام لە بینا و باڵەخانەکان یان حەوش و حەساری ئەم ناوەندە. ترامپ ڕایگەیاندووە کە بودجەی تایبەتکراو بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوەندی کێنێدی دەبڕێ، مەگەر ئەوەی کە ناوی ئەو لەسەر باڵەخانەکە دانرێت. دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی ئەمریکا بە دەرکردنی بڕیارێک، سیاسەتی کۆچ و کۆچبەریی ئیدارەی ترامپی سەبارەت بە دەرکردنی پەنابەران بۆ وڵاتی سێیەمی بە دژەیاسا و کردەوەیەکی نایاسایی ڕاگەیاند. دادگا لە بڕیارەکەی خۆیدا جەختی کردووە کە ئیدارەی ترامپ بەبێ گرتنەبەری ڕێگا یاساییەکان و بە پێشێلکردنی ئەرکە مرۆڤدۆستانەکان، سیاسەتگەلێکی توند و نایاسایی دژ بە پەنابەران گرتووەتە بەر.