دوپات کرانەوەی تاوان دانەپاڵەکانی تیلرسون لەدژی ڕووسیا ، ئێران وسووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i324401-دوپات_کرانەوەی_تاوان_دانەپاڵەکانی_تیلرسون_لەدژی_ڕووسیا_ئێران_وسووریا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە دوپات کردنەوەی ئیدعاکانی لەدژی ڕوسیا ، ئێران وسووریا ، پیشگیری لەکەڵک وەرگرتنی سووریا لە چەکە شیمیاییەکانی لە ڕیزی بەرپرسایەتیەکانی ڕووسیا زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2018 15:57 Asia/Tehran
  • دوپات کرانەوەی تاوان دانەپاڵەکانی تیلرسون لەدژی ڕووسیا ، ئێران وسووریا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە دوپات کردنەوەی ئیدعاکانی لەدژی ڕوسیا ، ئێران وسووریا ، پیشگیری لەکەڵک وەرگرتنی سووریا لە چەکە شیمیاییەکانی لە ڕیزی بەرپرسایەتیەکانی ڕووسیا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری ڕویترز ، ڕیکس تیلرسون لە سەفەر بۆ پۆڵۆنیا لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ هاوتای پۆڵۆنیایی خۆی جاریکی تر نێزامی سووریا ی بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی بە گازی کولر لەدژی خەڵکی ناسەربازی تاوانبار کرد. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ڕوسیای بەبەرپرسیی پیداچوونەوە بە کەڵک وەرگرتنی نێزامی سووریا لە چەکی شیمیایی ناساند. هەرلەوحاڵەدا ، ڕێکس تیلرسون نەیارەتی واشنتۆنی لەگەڵ پڕۆژەی هێڵی بۆری گازی سروشتی " نورد ستریم دوو" ڕاگەیاند . بە قسەی تیلرسون ئەم  هێڵە بۆریە کە ڕوسیا وئالمانیا پیکەوە دەلکێنێت ، ئەمنیەتی وزەی ئوروپا لاوازدەکات. تیلرسون لەم پرێس کۆنفرانسەدا بە دوپات کردنەوەی ئیدعاکانی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی بەرجام ، لە ڕێککەوتن لەگەڵ سێ وڵاتی ئوروپایی ، ئاڵمانیا ، فەرانسەو بەریتانیا بۆ دەسپێکرانی وتووێژەکانی پیداچوونەوەیی بەرجام هەواڵی دا. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها بە تاوانبار کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناپاوەجیی کردنی ناوچە وتی سیاسەتی ئەمریکا لەهەمبەر ئێڕان زۆر واوەتر لە مەسەلەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی یە.