تەبایی ڕووسیا و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی ژمارێک پرس وبابەت لە کۆبوونەوەی سووچی
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەبەیاننامەیەک دا بە ئاماژە بە بەڕێوە بردنی دانووستانەکانی ئاشتی سوریا لە ڤیەننا ڕایگەیاند: ڕوسیا و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژمارێک لە مەسەلەکانی هاوپێوەند بە دانیشتنی سووچی، بە تەبایی گەییشتن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەم بەیاننامەیە ڕایگەیاند: لە خولی نۆهەمی ڕاویژەکانی سوری- سوری بە ەبشداری دەوڵەتی سوریا و گرووپی بەرهەڵستکاری لیژنەی باڵای دانووستانەکانی سوری بە انوبژیوانی "ستفان دیمیستۆرا" نوینەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتوەکان لە سوریا ، ریگا چارەکانی قەیرانی سوریا بە گوێرەی بڕیارنامەی ٢٢٤ ئەنجوومەنی ئاسایش و بە پێی ڕێککەوتنگەلێک کە دەستکەوتوون لە چوار چێوەی دانووستانەکانی سوری- سوری لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەکان دا لێکدرایەوە .
لەم بەیاننامەیە دا هاتووە ، لەم وتوویژانە لە ڤیەننا سەرنجی لایەنە بەشداربووەکان بە مەسەلەی چاکسازییەکانی یاسای بنەڕەتی سوریا بووە و کارو باری پێشەکیی کۆنگرەی دانووستانەکانی نیشتمانی سوریا کە بڕیارە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ ژەنیڤەری لە سوچی بەڕێوە بچێت و ئەنجامەکانی ئەگەری ئەم دانیشتنە لە ڤیەننا لێکدرایەوە .
ڕێککەوتن لە بارەی بەڕێوە چوونی کنگرەی دانووستانی نیشتمانی سوریا لە سووچی، لە کۆبوونەوەی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ ی سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، روسیا و تورکیا لە ڕوسیا دەستکەوتووە .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بەمەبەستی گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.