ڕێکخراوی نەتەوەکان: قوربانیانی دەسدرێژیی جینسیی داعش، "تەرمی زیندوو" ن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i329977-ڕێکخراوی_نەتەوەکان_قوربانیانی_دەسدرێژیی_جینسیی_داعش_تەرمی_زیندوو_ن
نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جنسیی لەناوچە شەڕتێداکان، قوربانیانی دەسدرێژیی سێکسی گرووپی تیرۆریستیی داعشی بە "تەرمە زیندووەکان" ناوبرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2018 09:36 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان: قوربانیانی دەسدرێژیی جینسیی داعش،

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جنسیی لەناوچە شەڕتێداکان، قوربانیانی دەسدرێژیی سێکسی گرووپی تیرۆریستیی داعشی بە "تەرمە زیندووەکان" ناوبرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێس، پرامیلا پاتەن نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ڕاگەیشتن بەتوندوتیژیی جنسیی لە ناوچە شەڕتێداکان ڕۆژی هەینی پاش سەردانی عێراق وتی: شایەتی"نەبوونی داکۆکی" لە ژنان و کچانێک بووە کە دەسدرێژیان کراوەتەسەرو بەزۆری بوونەتە کۆیلەی جینسیی تیرۆریستانی داعشی و ئەوکەسانەی ئەو چاوی پێکەوتوون، هەروەک"تەرمی زیندوو" بوون.

پرامیلا پاتەن وتی: بەجێماوانی توندوتیژییە سێکسییەکان، هەم قوربانی توندوتیژی سێکسی و کۆیلەتی جینسی بوون و هەمیش تۆمەتبارن بە پەیوەندیی گرتنیان بە داعش و نیگەرانی ئەوەن کە وەک داعشی مەحکوم بکرێن.

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ڕاگەیشتن بە توندوتیژی سێکسی لە ناوچە شەڕتێداکان کە لە٢٦ی فێڤرییەوە هەتا پێنجی مارس لە عێراق بوو، وتی: ژنانی تورکمان و ئێزدی کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشی دەسدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر، لەلایەن کۆمەڵگاکانی خۆشیانەوە دوورخراونەوەو بۆ چوونەدەر لە عێراق هۆگرییان دەربڕیوە.

بەقسەی بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ٣١٥٤ژنی ئێزدی و ١٢٠٠ژنی تورکمان بریتی لە؛ ٦٠٠ژن و ٢٥٠منداڵ هێشتا بێ سەروشوێنن.

داعشییەکان لە ژۆئەنی٢٠١٤وە کۆنترۆڵی مووسڵ،  دووهەم شاری گەورەی عێراقیان گرتەدەست و خرابترین تاوانکارییان لەکاتی هێرشی ئەمریکا بۆسەر عێراق لە٢٠٠٣دا ئەنجام دا.

حکومەتی عێراق ٢١ی دیسەمبەری٢٠١٧ ڕایگەیاند، ئامادەبوونی سەربازیی داعش لەو وڵاتە کۆتایی پێهاتووە.