لاڤرۆف: ئابووری ئەوروپا بۆتە قوربانی بایکۆتە دژی ڕووسیایەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i338858-لاڤرۆف_ئابووری_ئەوروپا_بۆتە_قوربانی_بایکۆتە_دژی_ڕووسیایەکانی_ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختیکرد کە ئامانجی ئەمریکا لە بایکۆتە دژە ڕوسیایەکان قازانجخوازی ئابووری لە بازارە ئەوروپایەکانەو دەبێتە هۆی لەکیس چوونی شوێن و پێگەی ئەوروپا لە ڕووسیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2018 15:16 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ئابووری ئەوروپا بۆتە قوربانی بایکۆتە دژی ڕووسیایەکانی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختیکرد کە ئامانجی ئەمریکا لە بایکۆتە دژە ڕوسیایەکان قازانجخوازی ئابووری لە بازارە ئەوروپایەکانەو دەبێتە هۆی لەکیس چوونی شوێن و پێگەی ئەوروپا لە ڕووسیا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیسپۆتینیک، سرگئی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی ئەمریکا ئەم ڕاستەقینەیە ناشارێتەوە کە بە بیانووی خەبات دژی ئەمەی وەک هەرەشەی ڕوسیا لەقەلەمی ئەدەن، گەرەکیەتی جێگەی بەشگەکانیی لە دەڤەری وزە و بەرگری لە ئەوروپا هێزمەند بکاتەوە و لەم یارییە دا ، دۆڕێنەر ئەوروپایە.

 لاڤرۆف لە وتوویژ لەگەڵ گۆڤاری ڕووسی "Russian Business   "Guideوتیشی: بازاری ئەوروپا ناچارە بایی ئەم کردەی ئەمریکا بداتەوە چوونکا وەبەر هێنەرانی وڵاتانی دیکە جێ وەبەر هێنەرانیی ئەوروپا لە ڕوسیا دەگرنەوە و ئەمریکا زیانی ویناکەوێت.

 لاڤرۆف بە باسکردنی ئەمەی ناڕەزایەتی لەبارەی ڕەوشی ئێستا لە کۆرو نێوەندی بازرگانی زۆرتر بۆتەوە، بەڕاشکاوی وتی ئەمە لە ئەستۆی ئەوروپاییەکانە کە بڕیار بگرن چۆن لە قازانجەکانی خۆیان بەرەڤانی بکەن.

هەواڵدەری فەرەنسا ئەمرۆ هەینی ڕاپۆرتی دا لە دەوڵەتی تازەی ڕوسیا بە سەرۆک وەزیرانی دیمیتری مێدوێدیف، سرگئی لاڤرۆف لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دەمێنێتەوە.