پەیوەندیی تەلەیفونیی ترەمپ و پووتین لەبارەی ئەگەری چاوپێکەوتنی داهاتوویان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i341782-پەیوەندیی_تەلەیفونیی_ترەمپ_و_پووتین_لەبارەی_ئەگەری_چاوپێکەوتنی_داهاتوویان
سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونیی ، دیداری شیمانەیی لەداهاتوویەکی نزیکیان تاووتوێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2018 12:44 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونیی ترەمپ و پووتین لەبارەی ئەگەری چاوپێکەوتنی  داهاتوویان

سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونیی ، دیداری شیمانەیی لەداهاتوویەکی نزیکیان تاووتوێ کرد.

بەپێی راپۆری ڕاشاتودەی بەگێڕانەوە لە کۆشکی کرملین، شارە جیاجیاکان لەوان ڤیەننای پایتەختی ئۆتریش وەک شوێنی چاوپێکەوتنی شیمانەیی پووتین و ترەمپ لەئارادایە.

بەرلەوە، سەرچاوەیەکی کۆشکی سپیش ڕایگەیاندبوو کە ئۆتریش پێشنیاری میوانداریی چاوپێکەوتنێک لەنێوان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو ئەمریکای هێناوەتەئاراوە.

سێرگئی ریابکۆف یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەپشت ڕاست کردنەوەی ئەگەری ئەنجامگرتنی ئەو دیدارە لەداهاتوویەکی نزیکدا وتی: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەهەوڵی سازدانی ئەو دیدارەیە بەڵام کات و شوێنی ئەنجامگرتنەکەی جارێ ڕوون نییە.

لەهەمان کاتدا، جۆ بایدن یاریدەری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕەخنەی گرت لە دۆناڵد ترەمپ لەبەر داوا کردن بۆ گەڕانەوەی ڕووسیا بۆ گرووپی حەوت.

بایدن لە پەیامێکی توئیتەری، ئەو کردەی ترەمپی بەخەڵات دان بە ڤلادیمیرپووتین و تەریک خستنەوەی هاوپەیمانانی ئەمریکا زانی.

ڕووسیا پێشتر ئەندامی گرووپی هەشت بوو بەڵام پاش پەیوەست کردنی کریما بە خاکی ئەو وڵاتە بەدەنگی خەڵکی ئەو ناوچەیە لەکۆپرسییەکەی ساڵی٢٠١٤، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژاوا تێکچوو و بەچوونەدەر لەو گرووپە، ناوەکەی بۆ گرووپی حەوت گۆڕدرا.