باڵوێزی ئەمریکا لە لەندەن : بەریتانیا لە بایکۆتەکانی ئەمریکا داکۆکی بکات نە بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i346962-باڵوێزی_ئەمریکا_لە_لەندەن_بەریتانیا_لە_بایکۆتەکانی_ئەمریکا_داکۆکی_بکات_نە_بەرجام
باڵوێزی ئەمریکا لە بەریتانیا رۆژی شەممە لە لەندەنی ویست لە جیاتی داکۆکی لە هەڵوێستی یەکیەتی ئورویا لە بەرامبەر بەرجام ، داکۆکی لە هەنگاوی واشنگتۆن بکات بۆ چوونەدەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی و داسەپاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2018 03:48 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئەمریکا لە لەندەن : بەریتانیا لە بایکۆتەکانی ئەمریکا داکۆکی بکات نە بەرجام

باڵوێزی ئەمریکا لە بەریتانیا رۆژی شەممە لە لەندەنی ویست لە جیاتی داکۆکی لە هەڵوێستی یەکیەتی ئورویا لە بەرامبەر بەرجام ، داکۆکی لە هەنگاوی واشنگتۆن بکات بۆ چوونەدەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی و داسەپاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران .

بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، وودی جانسۆن لە ئێمێلێک دا بۆ رۆژنامەی بەریتانی تێلێگراف نووسی ،  ئەمریکا خەریکی زیادکردنی گوشارەکانی بۆسەر ئێرانە و دەیهەوێ لەندەن لە گەڵیدا بمێنێ . کاتی چوونەدەر لە رێککەوتنی عەیبداری 2015 (بەرجام) گەیشتووە .

باڵوێزی ئەمریکا لە بەریتانیا هەروەها بە دیاری کردنی دوادەرفەت بۆ کۆمپانیا بەریتانیەکان بۆ راگرتنی بازرگانیی لە گەڵ ئێران ، وشداری دا ئەو کۆمپانیاگەلەی لە گەڵ ئێران سەودا دەکەن دەکەونە بەر دەرەنجامی جددی .

دەوڵەتی ئەمریکا پاش چەن مانگ هەڕەشە و گوڕەشە، لە سەر لە بەیانی سێشەممەوە (٧ی ئاگوست) بایکۆتە ئەتۆمییە هەڵپەسێردراوەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەر لە نوێ بووژاندەوە.

قەدەغەی بازرگانی بە دۆلار، قەدەغەی بازرگانی بە زێڕ، قەدەغەی سەرمایەنانەوە لە پیشەسازیی ئۆتۆمبیل، قەدەغەی بازرگانیی پۆڵا و قەدەغەی فرۆشرانی فڕۆکەی موسافیرهەڵگر و پارچەکانی پێویستی، لەو بایکۆتانەن کە بە فەرمانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەر لە نوێ بە سەر ئێران داسەپێندراونەتەوە