داخوازی ئاڵمان لە یەکێتیی ئوروپا بۆ بەرگری لە بەرژەوەندیەکانی خۆی لە هەمبەر ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i348332-داخوازی_ئاڵمان_لە_یەکێتیی_ئوروپا_بۆ_بەرگری_لە_بەرژەوەندیەکانی_خۆی_لە_هەمبەر_ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان داوای لە وڵاتانی یەکێتیی ئوروپا کرد داکۆکی بکات لە بەرژەوەندیەکانی خۆی لە هەمبەر بایکوتەکان و تەعریفەکانی سەپێندراوی واشنگتون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2018 13:16 Asia/Tehran
  • داخوازی ئاڵمان لە یەکێتیی ئوروپا  بۆ بەرگری لە بەرژەوەندیەکانی خۆی لە هەمبەر ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان داوای لە وڵاتانی یەکێتیی ئوروپا کرد داکۆکی بکات لە بەرژەوەندیەکانی خۆی لە هەمبەر بایکوتەکان و تەعریفەکانی سەپێندراوی واشنگتون .

هایکو ماکس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژ لە گەڵ  ڕۆژنامەی ئاڵمانی بیلد  وتی ئوروپا نابێ  بترسێ لە بایکوتە ئابووریەکان و تەعریفەکانی ئەمریکا و دەبێ  بەرژەوەندیەکانی خۆی  بپارێزێت. بڕیاری دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ  پەرەی تەعریفەی هاوەردەی  پۆڵا و ئەلمنیوم  لە وڵاتانی   ئەندامی  یەکێتیی ئوروپا بۆ  بەرهەمهێنەرانی   ئوروپایی  دەبێتە هۆی   توند بوونەوەی بارگرژیەکان لە پەیوەندی  ئەمریکا و یەکێتیی  ئوروپا . واشنگتون  مانگی مارس  تەعریفەگەلی  25  لە سەدی بۆ هاوەردەی ئالمنیوم  و دە لە سەدی  بۆ هاوەردەی ئالمنیوم   لە یەکێتیی  ئوروپای  بەکار هێنا  . جێ بە جێ کرانی  ئەو گەڵاڵە ، تووڕەیی  شەریکەکانی  بازەرگانی  واشنگتونی  هەڵایساند و  ئەوان  لە کردەوەیەکی تۆڵەکارانەدا  تەعریفەگەلێکی دژی هەناردەی کاڵاکانیان   لە ئەمریکا  دانا .