گەورەترین مەشقی سەربازیی سێ دەیەی ئەم دواییەی ڕوسیا دەسپێکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i348880-گەورەترین_مەشقی_سەربازیی_سێ_دەیەی_ئەم_دواییەی_ڕوسیا_دەسپێکرا
مەشقی سەربازیی " وستوک- ٢٠١٨" کە گەورەترین مەشقی سەربازیی ڕوسیا لە سێ دەیەی ئەم دواییە دێتە ئەژمار لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی دوورو سیبریی ئەم وڵاتە دەسپێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2018 11:59 Asia/Tehran
  • گەورەترین مەشقی سەربازیی سێ دەیەی ئەم دواییەی ڕوسیا دەسپێکرا

مەشقی سەربازیی " وستوک- ٢٠١٨" کە گەورەترین مەشقی سەربازیی ڕوسیا لە سێ دەیەی ئەم دواییە دێتە ئەژمار لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی دوورو سیبریی ئەم وڵاتە دەسپێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزاڕەتی بەرەڤانیی ڕوسیا ڕایگەیاند: مەشقی سەربازیی "وستوک- ٢٠١٨" ڕۆژی سێشەممە لە چەند بەشی سیبری و ڕۆژھەڵاتی دوور دەستی پێکراوتێیدا فرەتر لە سێسەد هەزار هێزی سەربازی بەشداری دەکەن. " سرگئی شایگو" وەزیری بەرەڤانیی ڕوسیا لەم بارەیەوە وتی: مەشقی سەربازیی " وستوک ٢٠١٨" لە ڕووی بەربڵاوییەوە لە ساڵی ١٩٨١ کە مەشقی سەربازی" زاپاد ٨١" ی سوپای سوڤیەت بەڕێوە چوو، بێ وێنە بووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە مەشقی سەربازی " وستوک ٢٠١٨" هێزەکانی بەشی سەربازی فیدراڵی ڕۆژهەڵات وناوەندی روسیا ، یەکەکانی کۆپاپۆڕی باکووری ئەم وڵاتە ، هێزی ئاسمانی ، یەکەکانی ئاسمانیی دورە فڕو گواستنەوەی ئاسمانی بەشدارییان هەیە.پاش بەڕێوەچوونی ئەم مەشقە سەربازییە ، یەک حەوتە لەمەوپێش بە فەرمانی " ڤیلادێمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا ئامادەباشی سەربازی ڕاگەێندرا ودوای ئەوە لەماوەی شەش ڕۆژ ، ١٦ مەشقی سەربازیی بچوک بۆ ئامادە بوونی هێزەکانی بەشداری مەشقی سەربازی " وستوک - ٢٠١٨ لە ناوچەکانی ڕٶژهەڵات وناوەندی ڕوسیا بەڕێوەچوو. یەکە گەلێک لە سوپای چین وموغولستانیش لە مەشقی سەربازی وستوک - ٢٠١٨ی بەشداریان کردووە. وەزاڕەتی بەرەڤانی چین مەبەست لە بەشداری کردنی سەربازانی ئەم وڵاتە لە مەشقی سەربازی "وستوک- ٢٠١٨" ی پتەو وپاوەجێ کردنی  هاوکاریەکانی سەربازی نیوان خۆی وڕوسیا ڕاگەیاند .  لە کۆی ٣٦ هەزار تانک وترۆمۆبێلی زرەیی وزۆربەی ترۆمۆبیلەکانی سەربازی وفرەتر لە یەک هەزار کۆپتەر وفڕۆکەی سەربازی وفڕۆکەی بێ سەرنشینی شۆڤاری و هێرشبەرو کۆپاپۆڕەکان و گەمیەکانی پشتیوانی کۆپاپۆڕەکانی باکوور وئۆقیانوسی ئارامی ڕوسیا لەم مەشقە سەربازییە بەشداری دەکەن.