ڕوودانی تەقینەوە لە شاری « باڵتیمۆر»ی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i384951-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_شاری_باڵتیمۆر_ی_ئەمریکا
ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورس لە شاری «باڵتیمۆر»ی ویلایەتی «مریلەند»ی ئەمریکا لانیکەم کوژراوێک و دوو برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2020 22:59 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە شاری « باڵتیمۆر»ی ئەمریکا

ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورس لە شاری «باڵتیمۆر»ی ویلایەتی «مریلەند»ی ئەمریکا لانیکەم کوژراوێک و دوو برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەم تەقینەوەیە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە ماتی خۆجێیی لە بەر دەڵێندرانی غاز لە شاری «باڵتیمۆر» ڕووی دا.

تەقینەوەکە جیا لە قوربانی دان ھێندێک زیانیشی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ئەمریکی لە تەقینەوەکەدا لانیکەم سێ ماڵ بە تەواوی داڕووخان.

وەک باسیشی دەکرێت کۆمەڵێک لە دانیشتووانی ئەو ماڵانەش لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم پێنج کەس لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.

ھەتا ئێستا لە بارەی وردیاتی زیاتری ئەم ڕووداوە ھیچ شتێک بڵاو نەبووەتەوە.