ڕەزامەندبوونی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕفرۆشتنی چەک و چۆڵ بە میسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387284-ڕەزامەندبوونی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئەمریکا_لەمەڕفرۆشتنی_چەک_و_چۆڵ_بە_میسر
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕەزامەند بووە بە گربەستی فرۆشتنی چە و چۆڵ بە میسر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 10:04 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندبوونی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕفرۆشتنی چەک و چۆڵ بە میسر

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕەزامەند بووە بە گربەستی فرۆشتنی چە و چۆڵ بە میسر.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵئەریی ئەلجەزیرە، بایی ئەم گرێبەستە ٤١٧ ملوێن دۆلار ڕاگەیەندراوە.

وڵاتانی عەرەبی لە گرینگترین بسێنەکانی چەک و چۆڵی ئەمریکا دێنە ئەژمار.

وڵاتانی عەرەبی ڕۆخی باشووریی کەنداوی فارس لەوانە عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و قەتەر لە ساڵێکدا ملیاران دۆلار چەک و چۆڵ لە ئەمریکا دەکڕن.

عەرەبستانی سەعودی ھەر لە یەکەم ساڵی سەرۆک کۆمارەتیی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە چەندین گرێبەستی چەندسەد ملیارد دۆلاریی بۆ کڕینی ھەموو جۆرە چەک و چۆڵێکی سەربازیی لەگەڵ واشێنگتۆن واژۆ کردووە.

عەرەبستانی سەعودی و ئیمارات، بە کڕینی ڕادەیەکی زۆری چەک و چۆڵ لە ئەمریکاو وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا خەریکی کوشت و بڕی جەماوەری بێ دەرەتانی یەمەنن.