ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٥٦١ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i447764-ژماری_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_٧٤_هەزار_و_٥٦١_کەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: کۆی گشتیی شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٧٤ هەزار و ٥٦١ کەس.
(last modified 2026-10-27T15:40:30+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2026 19:08 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٥٦١ کەس

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: کۆی گشتیی شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٧٤ هەزار و ٥٦١ کەس.

وەزارەتی تەندرووسیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا شەش شەهید و ٣٢ بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.

لەو کاتەوە ئاگربەس راگەیەندراوە، واتە لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە ، هەزارو ٥٦٥ کەس شەهید بوونە و و کۆی بریندارانی ئەم ماوەیەش بە پێنج هەزار و ٦٤٠ کەس راگەیەندراوە. لەم ماوەیەدا تەرمی ٨٤٥ شەهیدیش لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان دەرهێنراون. 

بەم شێوەیە؛ ژماری گشتیی شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٧٤ هەزار و ٥٦١ کەس.